لەڕێورەسمێکی شایستەدا رێز لەهونەرمەند ئەنوەر شێخانی گیرا

لەڕێورەسمێکی شایستەدا رێز لەهونەرمەند ئەنوەر شێخانی گیرا
لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری‌و هونەری هەولێر لەنێو مێوانان و ئازیزان و هونەرمەنداندا لەڕێورەسمێکی شایستەدا رۆژی 5-9-2018 لە بەرامبەر 40 ساڵ خزمەتکردن لە بواری شانو و سینەما، و ئەزموون و مێژووی جوان و پڕ بەخششی رێز لەهونەرمەند ئەنوەر شێخانی گیرا.
یەکێک لە ئەکتەرە دیار و ناسراوەکانی شانۆ و هونەری کوردی ئەنوەر شێخانییە، کە بە مام سمایل ناسراوە، شێخانی لە ساڵی 1970 دەست بە کاری نواندن دەکات، یەکەمجار لە شانۆی مارەییدا رۆڵی سەرەکی دەبینێ. ئەو تاوەکو ئێستا لە دەیان فیلم و شانۆ و زنجیرە دراما بەشداری کردووە .
له‌ ساڵی 1970 لاوێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له‌سه‌ر شانۆی كوردی ده‌رده‌كه‌وێت، له یه‌كه‌م كاریدا و له‌ شانۆیی ماره‌ییدا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت و هه‌ر به‌و شانۆییه‌ش ناوبانگ ده‌رده‌كات.
ژیانی شێخانی شانۆییه‌ك بووه‌، به‌ ده‌ستێك مه‌شخه‌ڵی شانۆی هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ دڵیشیدا كوردایه‌تی و ویستی زۆری بۆ بوونه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی كاری رێكخستن بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ساڵی 1973 راپێچی خوارووی عێراق ده‌كرێت، له‌وێشه‌وه‌ له‌ زیندانی دیوانییه‌ روو له‌ شاخ بكات.
له‌ سالی 1976 به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی و تیپی شانۆیی لادێ. له‌ دوای راپه‌ڕینیشه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان داده‌مه‌زرێنێ، پاشان ڕۆڵی ده‌بێت له‌ دامه‌زراندنی چه‌ند سه‌ندیكا.
ئه‌حمه‌د سالار یه‌كێكه‌ له‌ شانۆكاره‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی كورد و ده‌ڵێ وه‌ك چۆن برای شیری هه‌یه‌، ئه‌نوه‌ر شێخانیش بۆ من برای شانۆییه‌.
ئه‌نوه‌ر شێخانی له‌ ساڵی 1951 له‌دایكبووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا ده‌ستی به‌ كاری شانۆیی كردووه‌، له‌و ساڵه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌شداری له‌ 60 شانۆیی و 10 فیلمی سینه‌ماییدا كردووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانه‌.
Top