عەلیا: هاوسەرەكەم رێگای هونەرم لێ ناگرێت
عەلیا بەوە ناسراوە كە بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ جەماوەر و هەوادارانی خۆی و ئەم وتانەشی لە میانەی پرسیاری یەكێك لە هەوادارانی لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرامەوە بوو، كاتێك لێی پرسی: ئایا واز لە كاری هونەری دەهێنیت لە پێناو هاوسەرگیری؟ لە وەڵامدا عەلیا گوتی: لە پێناو هاوسەرگیری پێویست ناكات واز لە هیچ كارێك بهێنم، بەتایبەتی كاری هونەری، چونكە هونەری نواندن لەگەڵ خوێنم تێكەڵ بووە، ئەوەشتان بیر نەچێت كە من و رانبیر لە رێگای هونەرەوە یەكتریمان ناسیوە و هەر لە رێگای هونەریشەوە بوو ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی نێوانمان درووست بوو، بۆیە بە هیچ شێوەیەك رێگام لێناگرێت و بەردەوام دەبم لە كاری هونەری، بەپێچەوانەوە لەمەودوا دڵنیام كە زیاتر هاوكاریم دەكات بۆ ئەوەی لە كارەكانمدا سەركەوتوو بم.
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە عەلیا بە (هند تودای)یان راگەیاند: ئێستا عەلیا لە قۆناغێكی گەورەی ژیانیدایە، لە حاڵەتێكی خۆشەویستیدا دەژیت و خۆی خۆشەویستەكەی باشتر لە یەكتری و سرووشتی كاری یەكتری دەگەن، هەرچەندە بڕیارە لە ساڵی 2020 ژیانی هاوسەری پێك بهێنن، بەڵام عەلیا رایگەیاند لەوانەیە سوپرازێك رووبدات و زووتر ببنە هاوسەری فەرمی، بەتایبەتی ئەگەر كەسوكاری رانبیر داوا بكەن.