رۆژنامەنووسێك تیرزی تووڕە كرد
بەم دواییە خانمە ئەكتەری توركی بورتشین تیرزی ئۆغلو لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕێیانی خەریكی نانخواردن بوون لە چێشتخانەیەكی ماسی خواردندا، ژمارەیەكی زۆر رۆژنامەنووس و وێنەگر لە دەرەوەی چاوەڕێیان دەكرد بۆ ئەوەی وێنەیەكیان بگرن و چەند لێدوانێكی لێ وەربگرن، بۆرتشین كە هاتە دەرەوە قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كرد و باسی لە دوایین كاری هونەریی خۆی كرد كە بریتییە لە زنجیرە درامایەك و لەم بارەوە وتی: زنجیرەی (حامی) دوایین كاری هونەری منە كە یەكەم بەرهەمی توركیی كۆمپانیای«Netflix» ی جیهانییە و لە ئێستادا پەیوەندیم بە تیمی زنجیرەكە كردووە و دەستمان بە وێنەگرتنی كردووە و كارەكانیش زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن و هیوادارم یەكێك بێت لە كارە سەركەوتووەكانم.
دواتر یەكێك لە رۆژنامەنووسەكان پرسیارێكی تایبەت سەبارەت بە ئەستێرەی توركی ئاتای ئۆلسۆن كرد كە لە ئێستادا بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە چوار ساڵ و دوو مانگ لە دادگا سزا دراوە و لە بارەی ئەگەری ئازادكردنی پرسیاری كرد، ئەمەش بووە مایەی تووڕەبوونی بورتشین تیرزی و زۆر بە تووڕەییەوە وتی: ئەم بابەتە تایبەت نییە بە من و هیچ پەیوەندییەكی بە منەوە نییە و ئازادكردن و ئازادنەكردنیشی بۆ من زۆر گرنگ نییە.
دواتر زۆر بە تووڕەییەوە شوێنەكەی جێهێشت و پرسیاری رۆژنامەنووسەكانی دیكەشی نەدایەوە و رۆیشت.