پرایس لە هەموو لایەكـەوە ئیفلاسی كرد
سەرچاوەكان ئەوەشیان راگەیاند، پێشتر سەروەت و سامانی پرایس بە 45 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی دەخەمڵێندرا، بەڵام دوای جیابوونەوەی لە كیر هایلری هاوسەری سێیەمی و داڕووخانی چەند پڕۆژەیەكی بازرگانی ئێستا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی كە ئیفلاسبوونی خۆی رابگەیەنێت، جگە لەمەش هەزاران دۆلار قەرزدارە، بۆ ئەوەی خۆی لەم كێشە گەورەیە رزگار بكات، پرایس هەوڵ دەدات ئەو كۆشكەی خۆی كە لە هاوسەری پێشووتری كڕیبووی و دەكەوێتە رۆژئاوای ساسكس، بە نیازە بیفرۆشێت بۆ ئەوەی فشارەكانی سەری كەم بكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە سەرەڕای سەختیی بارودۆخەكەی، پرایس لە چەند هەفتەی رابردوودا هەوڵی دا بە هەموو شێوەیەك خۆی لە ئیفلاسبوون رزگار بكات، یاخود هەرچۆنێك بێت بۆ ماوەیەك دوای بخات، بەڵام دانیشتنی دادگا دوایین هیوای بوو بۆ رزگاربوون لەو بارودۆخە و پێدەچێت ناچار بێت رووبەڕووی ئەوە ببێتە و نەتوانێت خۆی رزگار بكات، سەرەڕای ئەوەی كە ئاكامەكانی زۆر ناخۆش و سەخت دەبن.
شایەنی باسە شێوازی ژیانی كاتی پرایس لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر لە تواناكانی بەرزتر بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆ جاری سێیەم لە هاوسەرەكەی جیابۆوە، بۆیە گشت سەروەت و سامانەكەی لە دەست دا، بە جۆرێك ئێستا بڕە پارەیەكی زۆر قەرزداری دوایین هاوسەریەتی كە لە دادگای داوای گێڕانەوەی پارەكەی كردووە.