حەسنا مەتەر رۆژانی جەژنی لە سلێمانی بەڕێكرد

حەسنا مەتەر رۆژانی جەژنی لە سلێمانی بەڕێكرد
خاتوو هونەرمەندی لوبنانی حەسنا مەتەر بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ شاری سلێمانی هەڵبژارد بۆ ئاهەنگگێران.
لە هوتێل تایتانیك لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی رێژەیەكی زۆری لە هەوادارانی، كچە هونەرمەندی لوبنانی حەسنا مەتەر بەیاوەری مایسترۆ سینان شێخ و تیپە مۆسیقییەكەی، ئاهەنگێكی خێزانی سازكرد، كە تێیدا چەندین گۆرانی كۆن و نوێی گوتەوەو ئامادەبووانی هێنایە جۆش و خرۆش، گۆرانییەكانیش بریتی بوون لە: حیوا رجال پێشمەرگە، خلی ایدك بایدی، بەدەوی و لاخەبەرو چەند گۆرانییەكی دیكەی بەزمانی كوردی.
لەم ئاهەنگەدا، حەسنا مەتەر كە بەباڵوێزی هونەری لوبنانی كوردستانی ناسراوە، بە كراسێكی درێژی رەنگی مۆر دەركەوت لە دیزاینی هونەرمەند نوراو كاری میكیاجیشی لەلایەن (سیلكی هێر) بۆی كرابوو.
جێی باسە، هونەرمەند حەسنا مەتەر هەردەم حەز دەكات لە بۆنەكاندا ئاهەنگەكانی لە شارەكانی كوردستان بگێڕێت, هەر لەبەرە ئەم هۆیەشە لە ئێستادا دانیشتووی شاری هەولێرە.
Top