گوڵچین و خەیاڵەکانی رۆستەم لە شەواني جەژن دەبێتە میوانتان

گوڵچین و خەیاڵەکانی رۆستەم لە شەواني جەژن دەبێتە میوانتان
دەرهێنەری لوقمان‮ ‬غەریب دەربارەی‮ ‬فیلمی‮ ‬گوڵچین و خەیاڵەكانی‮ ‬ڕۆستەم گوتی‮: ‬فیلمی‮ ‬گوڵچین و خەیاڵە كانی‮ ‬ڕۆستەم‮ ‬فیلمێكی‮ ‬درێژی‮ ‬درامییە و ماوەكەی‮ ‬140‮ ‬خولەكە و مێژووی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬بۆ ساڵانی‮ ‬شەستەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬ڕابردوو دەگەڕێتەوە،‮ و بە بەشداریی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬60‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬دیار و ناسراوی‮ ‬كورد لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەرهەمهێنراوە‮.‬
ئەم فیلمە بەهاوبەشی‮ ‬لەنێوان دەزگای‮ ‬سەتەلایتی‮ ‬كوردستان و‮ ‬جی‮ ‬ئەی‮ ‬ڤی‮ ‬كورد ئاڕت‮ ‬ناوەندی‮ ‬سلێمانی‮ ‬گاڤ بەرهەمهێنراوە وەك بەرهەمی‮ ‬نوێی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018‮ ‬بڕیارە لەڕۆژانی‮ ‬جەژنی‮ ‬قوربانی‮ ‬پیرۆزدا بەچوار بەش لەسەر شاشەی‮ ‬كوردستان تیڤی‮ ‬پەخش بكرێت‮، ‬لە فیلمەكەدا هەریەك لەهونەرمەندان‮ ‬عەلی‮ ‬كەریم،‮ ‬حمەڕەشید هەرەس،‮ ‬شاناز محەمەد،‮ ‬شایی‮ ‬ڕەزا،‮ ‬مژدە ئازاد،‮ ‬عەبدول حەمەجوان،‮ ‬كەمال دڵشاد،‮ ‬سازگار فوئاد،‮ ‬بەهادین هەڵەبجەیی،‮ ‬كەمال چالاك،‮ ‬بەیان عەلی،‮ ‬ئیلیان هەورامی،‮ ‬غەفور عەبدولڵا،‮ ‬عەتا حەمە ساڵح‮ ‬و چەندین هونەرمەندی‮ ‬دیكە‮ ‬ڕۆڵ دەگێڕن،‮ ‬ئەم بەرهەمە نوێیە بەكامێرای‮ ‬ژینۆ عومەر وێنە گیراوە و دیار خەسرەو كاری‮ ‬مۆنتاژ و میكیاژی‮ ‬بۆ ئەنجامداوە موزیسیان هەڵكەوت زاهیر مۆسیقای‮ ‬وێنەیی‮ ‬و تایتڵی‮ ‬بۆ داناوە و ژمارەیەك لەتەكنیككاریی‮ ‬لاوی‮ ‬كورد كارە هونەرییەكان‮ ‬یان بۆ ئەنجامداوە.
‬دەرهێنەر زیاتر گوتی‮: ‬چیرۆكی‮ ‬فیلمەكە باس لەكۆمەڵێ كێشەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬چەند لایەنێكی‮ ‬ناكۆك دەكات،‮ ‬كە‮ ‬ڕەگ و‮ ‬ڕیشەییەكەمێژووییان هەیەولەئەنجامدا ئاژاوە وخوێن وتوڵەسەندنەوەی‮ ‬لێدە كەوێتە ئەمەجگەلەوەی‮ ‬كە لەدووتوێی‮ ‬ڕووداوە كانداخۆشە ویستی‮ ‬و‮ ‬ڕاستگۆیی‮ ‬و جوانی‮ ‬و قوربانیدان‮ ‬ڕە گەزگەلێكی‮ ‬بەرجەستەكراون‮. ‬ئەم فیلمەش وەك سەرجەم بەرهەمەكانی‮ ‬تری‮ ‬ناوەندی‮ ‬جی‮ ‬ئەی‮ ‬ڤی‮ ‬لەڕووی‮ ‬چیرۆك وكەسایەتی‮ ‬و دیكۆر و جلوبەرگ و تەقس و زۆرلایەنی‮ ‬تری‮ ‬هونەریی‮ ‬گرنگی‮ ‬و بایەخێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدراوە‮.‬
Top