گوڵچین و خەیاڵەکانی رۆستەم لە شەواني جەژن دەبێتە میوانتان
ئەم فیلمە بەهاوبەشی لەنێوان دەزگای سەتەلایتی كوردستان و جی ئەی ڤی كورد ئاڕت ناوەندی سلێمانی گاڤ بەرهەمهێنراوە وەك بەرهەمی نوێی ساڵی 2018 بڕیارە لەڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا بەچوار بەش لەسەر شاشەی كوردستان تیڤی پەخش بكرێت، لە فیلمەكەدا هەریەك لەهونەرمەندان عەلی كەریم، حمەڕەشید هەرەس، شاناز محەمەد، شایی ڕەزا، مژدە ئازاد، عەبدول حەمەجوان، كەمال دڵشاد، سازگار فوئاد، بەهادین هەڵەبجەیی، كەمال چالاك، بەیان عەلی، ئیلیان هەورامی، غەفور عەبدولڵا، عەتا حەمە ساڵح و چەندین هونەرمەندی دیكە ڕۆڵ دەگێڕن، ئەم بەرهەمە نوێیە بەكامێرای ژینۆ عومەر وێنە گیراوە و دیار خەسرەو كاری مۆنتاژ و میكیاژی بۆ ئەنجامداوە موزیسیان هەڵكەوت زاهیر مۆسیقای وێنەیی و تایتڵی بۆ داناوە و ژمارەیەك لەتەكنیككاریی لاوی كورد كارە هونەرییەكان یان بۆ ئەنجامداوە.
دەرهێنەر زیاتر گوتی: چیرۆكی فیلمەكە باس لەكۆمەڵێ كێشەی كۆمەڵایەتی چەند لایەنێكی ناكۆك دەكات، كە ڕەگ و ڕیشەییەكەمێژووییان هەیەولەئەنجامدا ئاژاوە وخوێن وتوڵەسەندنەوەی لێدە كەوێتە ئەمەجگەلەوەی كە لەدووتوێی ڕووداوە كانداخۆشە ویستی و ڕاستگۆیی و جوانی و قوربانیدان ڕە گەزگەلێكی بەرجەستەكراون. ئەم فیلمەش وەك سەرجەم بەرهەمەكانی تری ناوەندی جی ئەی ڤی لەڕووی چیرۆك وكەسایەتی و دیكۆر و جلوبەرگ و تەقس و زۆرلایەنی تری هونەریی گرنگی و بایەخێكی زۆری پێدراوە.