گرووپی میوزیکی ڕستاک کۆنسێرتێک ساز دەكەن

گرووپی میوزیکی ڕستاک کۆنسێرتێک ساز دەكەن
بڕیارە کۆنسێرتێك بۆ گروپی میوزیكی ڕستاك, لەلایەن کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تێدئێكس_نیشتمان٢٠١٨ ەوە, لە ڕێکەوتی 2018/7/21 ، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوە بچێت.

تێدئیکس نیشتیمان کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتییە کە هەر جارە و لە شوێن و وڵاتێک کۆنفرانس ساز دەکات و لەسەر چەندین تەوەر و پرسی مرۆیی و هونەری دەدوێت.

بڕیارە گرووپی میوزیکی ڕستاک لەو کۆنسێرتەدا جیا لە گۆرانی و مۆسیقای کوردی، میوزیکی نەتەوە و گەلانی دیکەی ناوچەکەش بژەنن.

گرووپی ڕستاک، یەکێک لە گرووپە ناسراوەکانی میوزیکە کە 21 ساڵ لەمەوبەر لە ئێران لە چوارچێوەی گرووپێکی ئەزموونیدا کار و چالاکیی خۆیان دەست پێکردووە و زیاتر جەختیان لەسەر پەرەدان بە میوزیک و ئاواز و گۆرانیی ناوچەیی "نەتەوەو گەلانی ئێران و ناوچەکە"یە و سەرپەرشتی ئەو گرووپە سیامەک سپێهری خەڵکی کرماشانە و چەند هونەرمەندێکی ژەنیاری دیکەی کورد و گۆرانبێژیان تێدایە, تاكو ئێستا کۆمەڵێک ئاواز و گۆرانیی هاوبەشی گۆرانی و میوزیکی وەک نەتەوەی کورد، ئازەری، فارس، گیلەکی، تورکی و میوزیک و ئاهەنگی بەندەری، لوڕی و نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکەیان پێشکەش کردووە .
Top