كریس براون دەستگیر كرا

كریس براون دەستگیر كرا
گۆرانیبێژ و ئەستێرەی ئەمەریكی (كریس براون)ی تەمەن 29 ساڵ دەستگیر كرا, ئەمەش دوای ئەوە هات كە كریس لە ئاهەنگێكیدا دەست درێژی كردە سەر وێنەگرێك و دەستی كرد بە لێدانی, ئەم ڕووداوە ساڵی ڕابردوو لە شاری تامبا لە فلۆریدا ڕوویدا .
كریس لە ولایەتی فلۆریدا ئاهەنگێكی جەماوەری سازدەكرد لەو كاتەدا پۆلیس گەیشتە شوێنەكە, بەڵام دوای تەواوبوونی ئاهەنگەكە دەستگیریان كرد تاكو هیچ گرژی و ئاڵۆزییەك ڕوونەدات .
كریس بۆ ماوەی تەنها كاتژمێرێك دەستگیر كرا بەڵام لە دواییدا ئازادكرا, ئەمە جاری یەكەمی نییە كە پۆلیس دەستگیری بكات بە تاوانی توندوتیژی و لێدان كە جارێكیان دەستگیر كرا بە تاوانی لێدان وئەشكەنجە لە ریهانا, كە ئەوكات هاوڕێی یەكتر بوون .
Top