دیلان خۆشناو کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە
ھێمن حەمید، تێکستی گۆرانییەکەی نووسیوە، دیلان خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییەکە ئامادە کردووە،هەروەها ستافێکی ئەورووپی کاری کلیپکردنیان بۆ گۆرانییەکە کردووە.
دیلان خۆشناو، کچی ھونەرمەندی میوزیکژەن (ڕزگار خۆشناو)ە، چەندین ئاھەنگ و کۆنسێرتیان لە ئەورووپا ساز کردووە.
دیلان خەڵکی ھەولێرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ئەڵمانیا دەژی، چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.
basnews