خاوەن بیرۆكەی سپایدەرمان كۆچی دوایی كرد
هێنانە بەرهەمی ئەم كەسایەتییە بە هاوبەشی (ستیڤ دیتكۆ)و (ستان لی) بوو, بەڵام دیتكۆ خۆی پێشنیاری ئەوەی كردبوو كە جلەكەی بریتی بێت لە ڕەنگی سوور و شین و توانای ئەوەی هەبێت كە لە ناودەستیەوە داوەكان بهاوێت .
ئەم بیرۆكەیە كە بریتی بوو لە كەسایەتی سپایدەرمان, توانی داهاتێكی زۆر بۆ كۆمپانیای سۆنی كۆبكاتەوە و تاكو ئەمڕۆ ببێتە زنجیرەیەك فیلم و ساڵانە بە شێوازی جیاوازتر فیلمی لەسەر بەرهەم بهێنرێت .