نانسی تووشی كێشەیەكی گەورە بووەتەوە
نانسی بە گەیشتنی بۆ وڵاتی مەغرب بۆ ئامادەبوونی لە (مهرجان موازین) كە ساڵانە لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت, لە كاتی گردبوونەوەی هەوادارانی لە دەوریدا, نانسی خۆی دوور دەخاتەوە, لە لایەكی ترەوە ڕەتی كردەوە كە شیری ئەو وڵاتە بخواتەوە, كە ئەم شیر خواردنەوەیە وەك پێشوازییەكە لە مێوان لە وڵاتی مەغرب .
هەموو ئەمانە وایان كرد كە بە شێوازێكی تر پێناسەی نانسی بكەن, وەك (خۆ بە گەورە زانین), لەم بارەیەوە دیانا حەداد گرتە ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاو كردەوە بە بێ ئەوەی ناوی نانسی بهێنێت ڕایگەیاند( ئێمە هەموومان مرۆڤین , و هونەرمەند بەبێ خۆشەویستی جەماوەرەكەی هیچە, گەر هەست نەكات كە ئەو یەكێكە لە ئەوان و جیاوازی درووست بكات ئەوە لە ماڵەوە دانیشی باشترە), هەندێك وای بۆ دەچن كە دیانا ڵەم ووتانەیدا مەبەستی نانسی بێت .
لە لایەكی تریشەوە لەطیفە لە ئاهەنگێكیدا كاتێك كە گۆرانییەكی خۆی بە ناوی (بحب في غرامك) دەڵێتەوە, نانسی دەخاتە بارودۆخێكی ناخۆشەوە, لە كاتی گۆرانی گووتنیدا نانسی بۆ نزیكەی 10 چركە دەست بە مایكەكەوە دەگرێت تاكو ئەویش گۆرانییەكەی لەگەڵدا بڵێتەوە, بەڵام لەطیفە مایكەكە نادات بە دەستی نانسیەوە و ئەویش بە ناچاری دەست دەكێشێتەوە .