بریانكا نهێنییەكانی خۆی ئاشكرا دەكات
بریانكا رایگەیاند بە نیازە لە ساڵی داهاتوو لە یەك كاتدا یاداشتەكانی لە هیند و ئەمریكا و بەریتانیا بڵاو بكاتەوە و ههر لەم بارەوە دهڵێت: هەندێك شت باس دەكەم كە تا ئێستا بە هیچ شێوەیەك باسم نەكردووە.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی (PTI) لە بارەی یاداشتەكانی شوپراوە بڵاوی كردەوە كە كتێبەكە بە ناوی (نا كامڵ بوو) و پێكدێت لە ژمارەیەك بابەت و چیرۆك و تێبینی تایبەتیی شوپرا.
بریانكا ئەوەشی باس كرد كە كتێبەكە چێژێكی تایبەتی هەیە و وتی: چەند بابەتێكی گرنگ لە خۆ دەگرێت، وەك پاكی، پێكەنین، جورئەت، ئازایەتی و یاخیبوون كە هەموویان لە كەسایەتی مندا هەن، من هەمیشە كەسێكی تایبەت بووم و زۆر باسی هەستی خۆم نەكردووە لە میانەی كاروانی هونەریی خۆمدا، بەڵام ئێستا ئامادەم ئەو كارە بكەم و ئەوەی لە ناخی مندا هەیە، هەڵیڕێژم و پێشبینی ئەوەش دەكەم بەشێك لە زانیارییەكان مایەی شۆك بن بۆ زۆر كەس و دوور نییە رووبەڕووی رەخنەش ببمەوە.
بریانكا لە تەمەنی 17 ساڵیدا هاتە نێو بۆڵیۆد، كاتێك نازناوی شاجوانی هیندستانی بەدەستهێنا، ئەمەش هەنگاوی یەكەمی بوو بەرەو بە جیهانی بوون تا گەیشتە بەدەستهێنانی نازناوی شاجوانی جیهان.