ئەژدەر وەھبی گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

ئەژدەر وەھبی گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەژدەر وەھبی، گۆرانیبێژی کورد، بەم زووانە نوێترین گۆرانیی خۆی بە ناوی (خۆشم دەوێی) بڵاو دەکاتەوە.

ئەژدەر لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ئاشکرای کردووە، کە بەم زوانە نوێترین گۆرانیی خۆی، کە بە ناوی (خۆشم دەوێی)ە بڵاو دەکاتەوە، بەپێی زانیارییەکان ئەژدەر خۆی تێکست و ئاوازی گۆرانییە نوێیەکەی ئامادە کردووە.

ئەو گۆرانیبێژە 10 ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە، بە کەمیش لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت.

ئەژدەر وەھبی خەڵکی سلێمانییە، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، ماوەیەکیش وەک پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی بەرنامەیەکی ھونەری پێشکەش کردووە.

basnews
Top