هاوڕێیەكی هاندی دەستدرێژی دەكاتە سەری
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی حوڕییەتی توركی هاندی ئەتایزیی ئەكتەری توركی رایگەیاند كەوا بەر لە 18 ساڵ لەلایەن ئەكتەری ناسراوی توركی تەلعەت بۆلۆت دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەری، ئەو كاتەی سەرقاڵی وێنەگرتنی زنجیرە درامایەكی تەلەفزیۆنی بوون، هاندی بە رۆژنامەی ناوبراوی راگەیاندووە: من زانیومە كە پێشتر دەستدرێژیی كردۆتە سەر چەند ئافرەتێكی دیكە، هەمان شتی لەگەڵ منیش ئەنجامدا، شەوێكیان بانگی كردم بۆ ژوورەكەی خۆی لە هوتێل بە مەبەستی خوێندنەوەی سیناریۆی زنجیرەكە، لەوێ دەستدرێژی كردە سەرم.
رۆژنامەی ناوبراو زیاتر رایگەیاندووە كە یاریدەردەری دیزاینی جلوبەرگ ئۆزگا شیمشك پێشتر تەلعەتی تەمەن 62 ساڵی بە دەستدرێژی تۆمەتبار كردووە لە سەروبەندی تۆماركردنی زنجیرەی (سێوی قەدەغە) كاتێك بانگی كردبوو بۆ رێكخستنی جلوبەرگ و بە زۆری ماچی كردم، ئەمەش منی تووشی شۆك كرد، شیمشك ئەوەشی راگەیاند كەوا لە دادگا سكاڵا دژی بەرز دەكاتەوە و واز ناهێنێ تا ئەو كاتەی مافی خۆی وەردەگرێت، چونكە بە قسەی خۆی ناكرێ ئەم جۆرە تاوانانە بەبێ سزا تێپەڕ بن. لەلایەن خۆیەوە تەلعەت بۆلۆت لە رێگای پارێزەرەكەی خۆیەوە تۆمەتەكانی رەت كردەوە و بە دوور لە راستی وەسفی كرد.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش بەرهەمهێنەری زنجیرە دراماكە رایگەیاند كە رۆڵی تەڵعەتی لە زنجیرەكە هەڵدەپەسێرێت، ئەگەر داواكاری گشتی لێكۆڵینەوەیەك لەو تۆمەتانە بكاتەوە كە ئاراستەی كراون.