كاترینا كیف زۆرترین كرێ وەردەگرێت

كاترینا كیف زۆرترین كرێ وەردەگرێت
دوای ماوەیەكی كورت لە بڵاوكردنەوەی فیلمی (Race 3) لە هۆڵەكانی سینەمای هیندستان، ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد (سەلمان خان) كە پاڵەوانی فیلمەكەشە، بە یاوەری هەریەكە لە كاترینا كیف و جاكلین فرناندێز و سۆناكشی سینها و دیزی شاه، روو لە ئەمریكا دەكەن بۆ بەشداریكردن لە گەشتێكی گۆرانیوتن و سازكردنی چەند ئاهەنگێك بە ناونیشانی Da-Bangg: The Tour Reloaded.
ئەم گەشتە هونەرییە دوو هەفتە دەخایەنێت و لەسەر داوای ژمارەیەكی زۆری هەوادارانی ئەم ئەكتەران بوو، لە پاڵ ئەم هونەرمەندانەش ژمارەیەكی دیكەش لە هونەرمەندان بەشدار دەبن كە پێشتر لە ئەمریكا ئامادە دەبن و بەپێی پێشبینییەكان بە یەكێك لە گەشتە هونەرییە سەركەوتووەكان دادەنرێت و چاوەڕێ دەكرێ ژمارەیەكی زۆری هەوادارانیان ئامادە بن.
هەر سەبارەت بەم گەشتە بەپێی سەرچاوەكانی ماڵپەڕی (DNA) كاترینا كیف زۆرترین كرێی ئاهەنگەكانی ئەم گەشتەی بەر دەكەوێت لە دوای سەلمان خان كە دەگاتە (12) میۆن رۆبیەی هیندی، دوای ئەوانیش جاكلین دێت كە (8) ملیۆن رۆبیە وەردەگرێت، ئینجا سۆناكشی دێت كەبڕی (6) ملیۆن رۆبیە وەردەگرێت.
دەربارەی پرۆڤەكانی گەشتەكەش سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە مەشقەكان بەشێوەیەكی چڕ و پڕ بەردەوامن و چەند نمایشێكی تایبەتیش لە خۆ دەگرێت، لەوانە نمایشێكی ئاسمانی و سەمایەكی تایبەتی جاكلین، لە كۆتایی گەشتەكەش بڕیار وایە جاكلین فرناندێز و سەلمان خان و دیزی شاه ئامادەی نمایشێكی تایبەتی فیلمی (Race 3)بن، كاتریناش دەست دەكات بە تەواو كردنی چەند گرتەیەكی فیلمێكی دیكەی لە ئەمریكا.
Top