رانیا یوسف لە هاوسەرەكەی جیا دەبێتەوە
(رانیا یوسف)ی تەمەن 44 ساڵ كە زۆرێك لە فیلم و زنجیرە دراما بەشداری كردووە, سەرەتای كاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1993 , لە ماوەی ڕابردووودا دووجاری تر هاوسەرگیری كردووە, بە جیابوونەوەی لە (طارق عزب) دەبێتە جاری سێیەمی كە, ئەو لە ئێستادا دایكی دوو منداڵە بەناوی (یاسەمین و نانسی)