دادگا كێشەكەی نێرمین فقی یەكلاكردەوە

دادگا كێشەكەی نێرمین فقی یەكلاكردەوە
دوای ئەوەی كە كەسێكی بە ڕەگەز سعودی هەستا بە تۆمەتبار كردنی ئەكتەری بە ئەزموونی میسری (نەرمین فقی), بە تاوانی ئەوەی كە ئەم ئەكتەرە سەرەڕای جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم پیاوە سعودیە نەكردوو فێڵی لێكردووە, هەروەها بە بڕی 8 ملیۆن جنێهی میسری پارەی بە ئیكسسوارات و جل بەرگ و بگرە ناردنی لە ڕێی بانكەوە لەم پرۆسەیە تێچووە, بۆیە وەك قەرەبووكرنەوەیەك كێشەكە لە دادگا یەكلا كرایەوە و بڕیاری كۆتایی درا .

ئەكتەری سینەما و ئەستێرەی زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی, (نەرمین فقی)ی تەمەن 46 ساڵ, چەند جارێك دووپاتی كردەوە كە ئەو تەنها چیرۆكێكی درۆی بیستووە و شتی وا ڕووی نەداوە, لەم بارەیەوە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرای كرد كە چیرۆكی ئەو پیاوە سعودییە لە دادگا سەرنەكەوت, وە بەم هۆیەوە سووپاسی بۆ پارێزەرەكەی نارد كە توانی بەرگری لە نەرمین بكات و مافەكانی بپارێزێت .

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار هەواڵی ئەوەی خراوەتە پاڵ كە گوایە هاوسەركیری كردووە, یەكێك لە پرۆپاگەندەكانی هەواڵی هاوسەرگیری ئەم خانمە ئەكتەرە لەگەڵ فاروق فیشاوی بوو بەڵام لە دوای ئەو هەواڵە ناڕاستانەوە تاكو ئەمڕۆ هێشتا هاوسەرگیری نەكردووە .
Top