ئەنوشكا شارما لە ناو شەقامدا دەمەقاڵیەك دەنێتەوە

ئەنوشكا شارما لە ناو شەقامدا دەمەقاڵیەك دەنێتەوە
ئەكتەری بۆڵیوود (ئەنوشكا شارما)ی تەمەن 30 ساڵ, بە هۆی ئەوەی كە یەكێك دەبینێت لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیەوە خاشاك فڕێ دەداتە سەر شەقامەكە خۆی پێناگیرێت و دەست دەكات بە لێپرسینەوەی ئەو كەسە و ئەویش وەڵامی دەداتەوە .

ئەم ڕووداوە لە گرتەیەكی 17 چركەیی لە لایەن هاوسەری ئەنوشكا (ڤیرات كولی)ەوە گیراوە و هەر خۆی لە (توەیتەر) بڵاوی كردووەتەوە , هەر لە دوای ئەمەوە ئەو كەسەی كە وێنەی گیرابوو وەك وەڵام دانەوەیەك,ئەویش هەستا بە بڵاو كردنەوەی گرتە ڤیدۆیەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئەنستگرام) كە دەڵێت ئەو خاشاكەی لە ئۆتۆمبیلەكەوە دەرچوو زۆر كەمتر بوو لەو خاشاكەی وا لە دەمی ئەنوشكا شارماوە دەرچوو .
Top