كریستیان بەیل و مات دەیمن, لە كارێكی سینەمایی هاوبەشدا
ئەم فیلمە سینەماییە بریتی دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆكێكی ڕاستەقینەی نێوان هەردوو كۆمپانیای فۆرد و فیراری, كە باس لە یاریەكی كێبڕكێی ئۆتۆمبێلی سپۆرت دەكات لە ساڵی 1966 ئەنجامدرا .
ئەم فیلمە لە ژێر ناوی (ford v. ferrari) دەبێت, وە باس لە گروپێكی دیزاینەری ئۆتۆمبێل دەكات كە هەڵدەستن بە بونیادنانی شێوەی ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیای فۆرد, كە لە لایەن سەرۆكی كۆمپانیای فۆرد (هنری فۆردی دووەم) دەستنیشان كراون, تاكو بتوانن بەرامبەر بە فیراری سەركەوتن بەدەست بهێنن .
(جەیمس گۆڵدمان) كاری دەرهێنانی ئەم فیلمە سینەماییە دەكات, وە جگە كریستیان بەیل و مات دەیمن هەریەكە لە (كاترینا بالف و جۆن بیرینسال و موا جۆب) ڕۆڵی تێدا دەگێڕن, بڕیارە لە 28-6-2019 لە سینەماكاندا نمایش بكرێت .