3 هونه‌رمه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان رێزیان لێده‌گیرێت

3 هونه‌رمه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان رێزیان لێده‌گیرێت
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خزمه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی هونه‌ریان له‌ بواری گۆرانی و هۆنراوه‌، له‌ رێوره‌سمێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامانه‌وه‌ رێكخرابوو، رێز له‌ 3 هونه‌رمه‌ند گیرا كه‌ زیاتر له‌ 60 ساڵ ده‌بێت گۆرانی هه‌ورامی ده‌چرن .

لێپرسراوی مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان " ئەیوب رۆستەم " ئاشكرایده‌كات ، بۆ خزمه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی هونه‌ریان هه‌ستاین به‌ رێزلێنان له‌ هه‌ر سێ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ناوچه‌ی هه‌ورامان ( حه‌مه‌ حوسێن كه‌یمنه‌یی ، جه‌میل نه‌وسوودی و عه‌تا زه‌ڵمی ) كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان خزمه‌تێكی زۆریان به‌ هونه‌ری هه‌ورامان كردووه‌ له‌ بواری گۆرانی و هونه‌ر .

رۆسته‌م وتیشی ، دەمانەوێت ئەم رێزلێنانە بكەینە نەریتێك بۆ هونەرمەندانی ناوچەكەمان بۆ ئەوەی تا لە ژیانن وەفایان بەرامبەر بنوێنین.
Top