بە هۆی تەقەكردنەوە هونەرمەندێكی توركی گیانی لە دەستدا
ئەم ڕووداوە لە لایەن چوار كەسەوە ڕوویدا لە یانەی شەوانەی (میدۆسا), كە بە هۆیەوە هاجەری تەمەن 40 ساڵ بووە قوربانی و كەسانێكی تریش بریندار بوون .
هەر لە دوای ئەم ڕووداوەوە پۆلیس لە نزیك شوێنی ڕووداوە چوار كەسی گومانلێكراوی دەست گیر كرد, بەڵام تاكو ئێستا هیچ زانیاریەكی وورد نەخراوەتە ڕوو سەبارەت بە هۆكار و ناسنامەی ئەو كەسانەی وا ئەو كارەیان ئەنجامداوە .
هاجەر تولو لە كۆتای ساڵانی نەودەكان وەكو نمایشكار دەستی پێكرد و زیاتر پەرەی بە كارەكانی دا تا ئەو ڕاددەی چووە ناو كاری بزنسەوە لە یەكێك لە كۆمپانیاكانی توركیا,یەكەم ئەلبۆمی گۆرانی ساڵی 2014 بەرهەمی هێنا , خاوەن كچێكە كە تەمەنی 15 ساڵە .