"دڵشاد سه‌عید" دكتۆرای له میوزیكی كوردی وەرگرت
میوزیكژه‌نی ناودار دڵشاد سه‌عید له‌سه‌ر دكتۆراییهكهی رایگه‌یاند: له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا گه‌لێك جۆری گۆڤه‌ندو دیلان و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی باسكراوه، كه له‌سه‌ر بنكه‌ی ریتم و ریتمی ئاواز لێكۆڵینه‌وه‌كان كراون، دواتر تایبه‌تمه‌ندی میوزیكی كورمانجی ده‌ستنیشانكراون هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر میوزیكی كوردی - كورمانجی، له زانكۆیه‌كی ئه‌وروپی باس ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باس له ئاوێته‌كردنی میوزیكی كوردی له‌گه‌ڵ هاوسێیهكانی ده‌كات.
شایانی باسه دڵشاد سه‌عید، بڕوانامه‌ی دكتۆرایهكهی به پله‌ی زۆر باش له رۆژی سَشهمه 19-6-2018 له مه‌ڕاسیمێكی به‌رفراواندا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری میوزیكی كوردی وه‌رگرت.