ئەسێرەی بۆڵیوود (دیبیكا بادوكۆن) لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ماڵەكەی ئاگری تێبەر بوو. هەر لە دوای ئەم ڕووداوە بە چەند كاتژمێرێك دیبیكا دەچێتەوە ماڵە سووتاوەكەی كە لە تاوەری (Beaumonde)ە لە نهۆمی 26ەمینە, پێش ئەوەی دیبیكا شوێنەكە بە جێبهێڵێت و بڕوات لە تیمەكانی ئاگر كوژاندنەوەی و كرێكارەكان نزیك دەبێتەوە و بۆ چەند خوولە لەگەڵ دەدوێت و ئەو ماندووو بوونە لە بەرچاو دەگرێت و دەستخۆشیان لێدەكات .
ئەم ڕووداوە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە , جگە لە دوو كەسی تیمی ئاگر كوژاندنەوەكە نەبێت كە تەنها كێشەی هەناسەدانیان لا درووست بووو هەر لەوێدا چارەسەریان بۆ كرا .