نازدار, سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی نوێیه‌‌

نازدار, سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی نوێیه‌‌
نازدار جزیری، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانییه‌ و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌.

نازدار جزیری، به‌ره‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 2018/6/16، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له‌ كاتی تۆماركردنی ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكراشی كردووه‌، به‌م نزیكانه‌ ئه‌لبوومه‌كه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌، ئێستا له‌گه‌ڵ (ڕابین)ـی هاوسه‌ری له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و چه‌ند ساڵێكیشه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ریی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

نازدار، خه‌ڵكی شاری جزیری باكووری كوردستانه‌، له‌ ساڵی 2008ـه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ریی كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی دوێت به‌ ناوی (ئه‌ی بۆ وات كرد) له‌گه‌ڵ گۆران ساڵح له‌ هه‌رێمی كوردستان ناوبانگی زیاتری په‌یدا كرد..

basnews
Top