گەزیزە گەردی: دوو کلیپی نوێ بڵاو دەکەمەوە
گەزیزە کە ئێستا دانیشتووی ئەورووپایە و لەبارەی بڵاوکردنەوەی گۆرانی و کلیپی نوێی ڕایگەیاند: "بەم زوانە دوو کلیپی نوێ بڵاو دەکەمەوە".
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەبارەی کاتی گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان، گوتی: "بۆ ئەم جەژنە ھیچ کارێکم لەبەردەستدا نییە، ھەروەھا تا وەرزی پایزی داھاتوو ناگەڕێمەوە ھەرێمی کوردستان".
گەزیزە خەڵکی ھەولێرە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، مام و براکانی کارە ھونەرییەکانی بۆ ئەنجام دەدەن.
basnews