جنیفەر لۆپێز رووبەڕووی پیری دەبێتەوە

جنیفەر لۆپێز رووبەڕووی پیری دەبێتەوە
جنێفەر لۆپێزی ئەكتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی رایگەیاند بە هیچ شێوەیەك ترسی لە بەساڵاچوون و پیربوون نییە، چونكە دڵنیایە لەوەی زوو، یان درەنگ پیر دەبێت.
لۆپێز كە ماوەی زیاتر لە شەش مانگە لە پەیوەندییەكی خۆشەویستیدایە لەگەڵ یاریزانی بیسبۆڵ ئەلیكس رۆدریگز لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری (ET) دووپاتی كردەوە كە هێشتا خۆی بە گەنج دەزانێت و لەم بارەوە وتی: سەرەڕای ئەوەی تەمەنم نزیكی پەنجا ساڵ بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا توانیومە گەنجێتی خۆم بپارێزم ئەویش لە رێگای خواردنی تەندروست و ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بەشێوەیەكی بەردەوام، بەتایبەتی لەگەڵ ئەلیكس رۆدیگزی خۆشەویستم كە یاریزانێكی ناسراوی بیسبۆڵە و هاوكاریی زۆرم دەكات.
ئەو ئەستێرە جیهانییەی كە بە رەچەڵەك لاتینییە ئاماژەی بەوەش كرد لەو كەسانە نییە كە حەز بە خۆدەرخستن بكات لە ئاهەنگ و فیستیڤاڵە جیهانییەكان، بەڵكو لەو جۆرە ئاهەنگ و فیستیڤاڵانەدا نایەوێ لەگەڵ هیچ كەسێك قسە بكات.
جنێفەر بەم دواییە بە یاوەری خۆشەویستەكەی بەشداریی لە ئاهەنگێكی خێرخوازیدا كرد كە رێكخراوی (The Robin Hood) ئەنجامیدا بوو لە شاری نیویۆرك و بە جوانی و جلوبەرگەكانی سەرنجی ئامادەبووانی راكێشا، ئەوەی زیاتر سەرنجی ئامادەبووانی راكێشا، خۆشەویستەكەی جنێفەر بوو كە بە هیچ شێوەیەك بە درێژایی ئاهەنگەكەی لێی جیانەدەبووەوە، لەم ئاهەنگەدا كراسێكی رەشی سەرنجڕاكێشی پۆشیبوو.
Top