شەھرام کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە
ئاکام ئەحمەد، تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەی ئامادە کردووە، کلیپەکە لە سلێمانی وێنەی گیراوە و شەھرام خۆی کاری دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.
شەھرام سەردار خەڵکی سلێمانییە، پێشتریش چەندین کلیپ و گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، لە سلێمانی ستۆدیۆیەکی تۆمارکردنی دەنگی ھەیە و گۆرانی بۆ گۆرانیبێژان تۆمار دەکات.
basnews