شەھرام کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە

شەھرام کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە
شەھرام سەردار، گۆرانیبێژی کورد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (فرمێسک) بڵاو کردەوە.

ئاکام ئەحمەد، تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەی ئامادە کردووە، کلیپەکە لە سلێمانی وێنەی گیراوە و شەھرام خۆی کاری دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

شەھرام سەردار خەڵکی سلێمانییە، پێشتریش چەندین کلیپ و گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، لە سلێمانی ستۆدیۆیەکی تۆمارکردنی دەنگی ھەیە و گۆرانی بۆ گۆرانیبێژان تۆمار دەکات.

basnews
Top