كیژان گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی كلیپ كرد

كیژان گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی كلیپ كرد
كیژان ئیبراهیم خه‌یات، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، نوێترین گۆرانیی خۆی به‌ ناوی (كوردستان) كلیپ كرد.

كیژان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 2018/6/7، له‌ ناو سروشتی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیای سارا، گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ بۆ كوردستان كلیپ كرد، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا گۆرانییه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی كلیپ بڵاو بكرێته‌وه‌.

گۆرانیی كوردستان، یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومی (ته‌نیام)، كه‌ بڕیاره‌ به‌ بۆنه‌وه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئه‌و ئه‌لبوومه‌ بڵاو بكاته‌وه‌.

كیژان، كچی هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو (ئیبراهیم خه‌یات)ه‌، ده‌رچووی به‌شی میوزیكی په‌یمانگا و كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومێكی گۆرانییه‌، جگه‌ له‌ خۆی خوشك و برا و هاوسه‌ره‌كه‌یشی له‌ بواری هونه‌رییدا كار ده‌كه‌ن.

banews
Top