شانیا گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە
د. ئاراس عەبدولكەریم تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە و هەڵكەوت زاهیر ئاوازی بۆ ئامادە كردووە،هەروەها یەڵدان ئۆرگوزل كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە.
هەڵكەوت زاهیر، ئاوازدانەری كورد، پارچەیەك لە گرتەی ڤیدیۆیی كاتی پڕۆڤەكردن و تۆماركردنی گۆرانییەكەی بڵاو كردووەتەوە، لەبارەی گۆرانییەكەوە ڕایگەیاند: "گۆرانییەكە پەیامێكە بۆ دایك بەگشتی، هەروەها تاكوو ئێستا بڕیارمان نەداوە كە كاری كلیپی بۆ دەكرێت یاخود نا، بەڵام ئەگەر دەرفەتی باش هاتەوە پێشەوە ئەوا بیری لێ دەكەینەوە".
شانیا، یەكێكە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی كە هەڵكەوت زاهیر، سەرجەم كارە هونەرییەكانی بۆ كردووە، ئەو لە بەغدا لەدایك بووە، چەند گۆرانییەكی بە زمانی كوردی و عەرەبی بڵاو كردووەتەوە.
basnews