بڕیار وایە عەمرو دیاب و دینا شربینی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن
ئەوان لە ئێستادا سەرقاڵن بە خۆ ئامادە كردن بەو پرۆسەیەوە , بە پێی چەند زانیارییەكی وورد كە لە ئێستادا لە ماڵپەڕە عەرەبییەكان بڵاو كراوەتەوە , بڕیارە ئەم هاوسەرگیرییە دوای جەژنی ڕەمەزان ئەنجامبدرێت , هەروەها سەبارەت بە شوێنی ئاهەنگەكە, هاتووە كە ئەوان شوێنێكیان دەستنیشان كردووە و بڕیارە لە دورگەی (میكۆنۆس) ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكە ساز بكەن, كە یەكێكە لە دورگەكانی وڵاتی یۆنان كە لە ساڵانی ڕابردوو چەند جارێك عەمرو دیاب تێیدا ئاهەنگ و كۆنسێرتی ساز كردووە .