ئاریاس گۆرانیی (مانگ) بڵاو دەکاتەوە
ئاریاس لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، ڤیدیۆیەکی خۆی لەکاتی گوتنەوەی گۆرانییە نوێیەکەی بڵاو کردەوە، لەسەر ڤیدیۆکەشدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، نوێترین گۆرانیی خۆی بە ناوی (مانگ) بڵاو دەکاتەوە.
ئەم گۆرانیبێژە کوردە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، تا ئێستا چەندین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی ئامادە کردووە و بڵاوی کردوونەتەوە، ھەروەھا خاوەنی ئەلبوومی گۆرانیشە.