تیرۆن: بەرگری لە رۆژنامەنووسان دەكات
فیلمەكە باس خانمە بێژەر میجین كیلی دەكات كە لەلایەن رۆجر ئیلزی بەرپرسی تووشی دەستدرێژی سێكسی بووە، هەروەها باس لەو ئافرەتانەش دەكات كە لە كەناڵەكە كاریان كردووە، سیناریۆی فیلمەكە لە یاداشتەكانی كیلیی تەمەن ٤٢ ساڵ وەرگیراوە كە لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوی كردۆتەوە، ئەو كاتەی كە پارێزەر بوو لە تۆڕی فۆكس نیوز بۆ ماوەی دە ساڵ.
دواتر كیلی وەك بێژەر لەو كەناڵە كاری كرد و بەرنامەی میلی فایلزی پێشكەش كرد، لە یاداشتەكانیدا باس لەوە دەكات چۆن خۆی و چەندین ئافرەتی دیكەی هاوپیشەی رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی بوونەتەوە، هەروەها پەنجەی تۆمەت بۆ ئیلز درێژ دەكات و بە ئەنجامدەری دەستدرێژی تۆمەتباری دەكات.