كاشمیرا: باس لە دایكایەتی دەكات
خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد كاشمیرا شاە و كروشنا ئەبهیشیكی هاوسەری پەنایان بۆ شێوازی منداڵبوون لە منداڵدانی ئافرەتێكی دیكەدا بردووە، لەم بارەوە كاشمیرا لە دیمانەیەكیدا بۆ (TimesofIndia. com) دەڵێ: چەندین جار هەوڵمدا كە منداڵم ببێت كە گەیشتە ١٤ جار، بەڵام لە هەموویان سەركەوتوو نەبووم، بۆیە سەلمان خانی هاوكارمان ئامۆژگاریی كردین كە بەو شێوەیە منداڵمان هەبێت و ئەمەی بە رێگایەكی سەركەوتوو و باش زانی، ئێمەش لەسەر ئامۆژگاری سەلمان خان ئەو شێوازەمان تاقیكردەوە و ئێست خاوەنی دوو منداڵین، سەرەتا زۆرمان ئازاری دەروونی چەشت بە هۆی سەرنەكەوتنم و تا راددەیەك بێ ئومێد بووین، بەڵام دواتر ئازارەكانمان بوو بە خۆشی و شادی.
كاشمیرا هەروەها دەڵێ: بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەك هەوڵمدا و سەركەوتوو نەبووم و ئازاری زۆری دەروونی وگرفتی تەندروستیی، بۆیە لە كۆتاییدا پەنام بردە بەر پیتاندنی دەستكرد، خەڵك وایان بڵاوكردەوە كە من لە پێناو هێشتنەوەی باڵام بە جوانی ئەو كارەم كردووە، بەڵام لە راستیدا من جوانی باڵا و تەندروستی خۆشم لە دەستدا، چونكە بەردەوام دەرمانم دەخوارد، كە زیانی زۆری بە تەندروستیم گەیاند. زۆر شتیان دەربارەی من بڵاوكردەوە، بەڵام ئەوەی راستی بێ، هەموو شتێكی ژیانم درەنگ روویدا هەر لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەرییەوە تا دەگاتە رازیكردنی بەوەی پێویستە منداڵمان هەبێت و ئێمەش لەو نیعمەتە بێبەش نەبین.