دۆمینیك بە چەند وێنەیەك جوانی خۆی سەڵماند

دۆمینیك بە چەند وێنەیەك جوانی خۆی سەڵماند
گۆرانیبێژ و هونەرمەندی لوبنانی (دۆمینیك حۆرانی) چەند وێنەیەكی كۆنی خۆی بڵاو كردەوە , ئەمەش وەك بەرگری كردنێك لە خۆی تاكو بیسەڵمێنێت كە خاوەن جوانییەكی سرووشتیە .

وێنەكان لە چەند تەمەنێكی جیاواز گیراون و بریتین لە چوار وێنە كە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڕایگەیاند :(وا بزانم ئەم وێنانە بەسن تاكو شێوە و جوانیم بۆتان باس بكات, 3ساڵ و 9 15 20 ساڵ ), ئەوەشی پشتڕاست كردەوە كە ئەو نەشتەرگەری جوانی ئەنجامداوە بەڵام بەڵام ئەم جۆرە ناكرێت بەو شێوەیە باسی لێوەبكرێت, ئەم كارەی دۆمینیك لە بێزاری میدیاكار و ڕۆژنامەنووسان بوو كە چەندین جار وێنەكانی پێشووی بڵاو دەكەنەوە و بەراوردی دەكەن بە شێوەی ئێستای, هاوشێوەی ئەو ئەكتەرر و ئەستێرەكانی تری هەموو جیهان .

(دۆمینیك حۆرانی)ی تەمەن 32ساڵ خاوەن چەندین ئەلبۆم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییە , ئەو لە ئێستادا سەرقاڵە بە فلمێك كە لە لوبنان كاری وێنە گرتنی بۆ كراوە و بڕیارە لە (میسر)یش چەند دیمەنێكی تری بخەنە سەر تاكو لە چەند مانگێكی داهاتوو نمایش بكرێت .
Top