هونه‌رمه‌ند "ئه‌نوه‌ر شێخانی" بۆ چاره‌سه‌ر دووباره ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كراوه
"ھه‌ردی ئه‌نوه‌ر" كە دەكاتە كوڕی ئەم ھونه‌رمه‌ندە ڕایگەیاند: باوكم به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌كی چڕه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته, ئەو لە ئێستادا له ئه‌ڵمانیا به‌ھۆی قورسی نه‌خۆشیه‌كه‌وه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری وردی پزیشك دایه.
زیاتریش گوتی:ماوه‌ی مانگێك دەبێت له ده‌ره‌وەی كوردستانە, ئه‌وه‌ش به‌ھۆی قورسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كاتی ھاتنه‌وه‌ی دیاری نه‌كراوه، له نه‌خۆشخانه‌كانی كلینیكوم ڕێشت دێر ئیسار و كلینیكوم منشن شاری میونخ به‌رده‌وام چاودێری وه‌رده‌گرێت.
شایانی باسه "ئه‌نوه‌ر شێخانی " ئه‌كته‌ر و به‌رھه‌م ھێنه‌ر له دایكبووی ساڵی ١٩٥١/ ده‌ستپێكی كاری ھونه‌ری له ساڵی ۱۹۷٠ له تیپی پێشڕه‌وی سه‌ر به سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، یه‌كه‌مین شانۆ به‌ناوی ( سه‌ره‌تان) به‌شداری تێدا كردوو به‌ڵام بۆ تۆماری ته‌له‌فزیۆنی ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ ( ماره‌یی),ئەم هونەرمەندە بە ئەزموونە به‌شداری لە چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانه،وە به‌شداری له ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و دراما كردووه .
kurdistan tv