كورتە فیلمی (نامەیەك بۆ دایكم ) بەخۆشحاڵیەوە لە وڵاتی ئەمریكا لەشاری las vegas لە فیستیڤاڵی (action on film festival) قبوڵ كراونمایش دەكرێ ،ئەم كورتە فلیمە لە سیناریۆ و دەر هێنانی بەختیار عەزیز ،نوسینی هیواغەریب ،نواندنی ئەحمد جەمال ، مانی جەمال ،پێری ڤان و ،و ێنەگری هۆڵەندی ..willem lemmens ئەكتەری بەریتانی cara picton ،و چەند ئەكتەرێكی ناوداری بیانی تر لەوڵاتی یۆنان لەساڵی 2017 دروست كراوە.دەرهێنەر بەختیارعەزیز كەئێستا لەوڵاتی وێنان پەنابەرە بەخەباتی گوت:ئەم كورتە فلیمە( 7خولەك و 40چركەیە) ناوەڕۆكەكەی چیرۆكی ڕاستەقینەیە كەبەسەرسەدان خێزان هاتوەلەم ڕێگایە ،باسی منداڵێك دەكات كەلەناودەریا خەریكە بخنكێت دایكی ناهێڵێت منداڵەكەی بنخنكێت ئەو ڕزگاردەكات بۆی خۆی دەخنكێت واتا دایكەكە خۆی دەكات بەقوربانی منداڵەكەی،دواتر كەمنداڵەكە دەگاتە خاكی وێنان وڕزگاری دەبێت بێ دایكە و كەس جێی دایكی بۆپڕ ناكاتەوە نامەیەك دەنوسێت بۆدایكی و دەیخاتە ئەودەریاەی دایكی تێیدا خنكاوە،دەربارەی هەست بەچی دەكەن كەم كورتە فلیمەیان لەئەمەریكا وەرگیراوە بەختیاعەزیزی دەرهێنەرگوتی: زۆرخۆشحاڵم گرنگە بمان پەناهەندەیمان ڕێگرنەبووە لەوەی فلیمەكەمان بڕوات،بەڵام بەداخەوە خۆمان ناتوانین ئامادەبین لەبەرنەبوون مافی پەنابەری ،لەكۆتایدا گوتی: سوپاسی هەمو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە هاوكارم بون بۆ سەر كەوتنی ئەم كارە.. بەتایبەت كاك (پشتیوان بابان)جێی ئاماژەیە ئەم كورتە فلیمە بەسپۆن سەری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (Samos Volunteers) بەرهەم هاتووە.