كاره‌كانی فیلمی " تۆپی سوور " خه‌ریكه‌ به‌ كۆتا دێت

كاره‌كانی فیلمی
هونه‌رمه‌ند " ده‌روێش عومه‌ر " سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكه‌ له‌ ژێر ناوی تۆپی سوور , كه خۆی نووسین و سیناریۆی بۆ داڕشتووه‌ .

كورته‌ فیلمی " تۆپی سوور " له‌ لایه‌ن "رزگار كه‌ریم " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌ كامێرای " سۆران سۆرانی " وێنه‌ی گیراوه‌ و هونه‌رمه‌ند " ده‌روێش عومه‌ر " نووسیویه‌تی و كاری سیناریۆی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

ئه‌م فیلمه‌ بەرهەمی (زانكۆی رۆژئاوای لەندەنە) و ماستەرنامەی كۆتایی هونەرمەند"رزگار كەریم"ە. لە دوو مانگی داهاتوودا كاری مۆنتاژ و دەنگ و رەنگی لەلایەن كەسانێكی بیانیەوە بۆدەكرێت ، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ ته‌نیا 13 خوله‌كه‌ و بریاره‌ لەمانگی هەشتی ئەمساڵدا لە زانكۆی رۆژئاوای لەندەن نمایش بكرێت ودواتر بەشداری فێستیفالە جیهانیەكان بكات.

فیلمی تۆپی سوور باس له‌ تەنیایی و بێزاری و نامۆبوونی مرۆڤ دەكات لەسەردەمی تەكنۆلۆژیاو جەنجاڵی شارەكاندا و هه‌روه‌ها باس لەدووركەووتنەوەی مرۆڤ لە سروشت و لە خودی خۆی ده‌كات .
Top