شیرین چەند نهێنییەكی بەرامبەر بە عەمرو دیاب ئاشكرا دەكات
شیرین عەبدولوەهاب لە دوا دەركەوتنیدا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند كە عەمرو دیاب زۆر جار قسەی نەشیاوی پێ ووتوە و هەموو قسەكان گەیشتووە بە دەستی , كە جارێكیان عەمرو بە گاڵتە جاری وەسفی گۆرانییەكی شیرینی كردووە, بۆیە شیرین زۆر بە ڕاشكاوانە ڕایگەیاند كە ووشەكانی بەرامبەر عەمرو دیاب لە ئاهەنگەكەی عەمرو یوسف و كندە عەلوش بە مانای زمان پیسی و هەڵەی زمان نەبووە , بەڵكو ووشەكانی بە مەبەست بووە و بە ئەنقەست ئەوانەی بەرامبەر بە عەمرو دیاب ووتوە .
لە لایەكی تریشەوە شیرین هەر لەم بەرنامە تەلەفزیۆنیەوە ئەو كەسەی ئاشكرا كرد كە گرتە ڤیدیۆی (كێشەی بەلهارسیا)ی بڵاو كردەوە,لەم بارەیەوە ڕایگەیاند كە ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كێشەی بۆی نایەوە لە لایەن ڕاوێژكاری هونەریی پێشووی(یاسر خەلیل) بڵاو كرایەوە.