نامۆ: لەمەودا تێکست و ئاوازی گۆرانی بە ھەندێک گۆرانیبێژ نادەم

نامۆ: لەمەودا تێکست و ئاوازی گۆرانی بە ھەندێک گۆرانیبێژ نادەم
نامۆ، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری کورد، بڕیاری داوە چیتر تێکست و ئاوازی گۆرانی بە ژمارەیەک لە گۆرانیبێژانی دیکە نەدات.

لەمبارەیەوە نامۆ ڕایگەیاند: "بڕیارم داوە لەمەودا تێکست و ئاوازی گۆرانی بە ھەندێک لەو گۆرانیبێژانە نەدەم، کە پێشووتر پێم داون، چونکە ئەوان وەفایان بۆ من نەبووە، ھەر بۆیە ئەگەر لە بەرامبەر تێکست و ئاوازێک 10 ھەزار دۆلاری ئەمریکیشم پێ بدەن، ھەر پێیان نادەم".

ئەم گۆرانیبێژە تێکست و ئاوازی گۆرانی بە چەندین گۆرانیبێژی گەنج داوە، وە لە ئێستادا خەریکی تۆمارکردنی گۆرانییە بۆ گۆرانیبێژانی دیکە، دەشڵێت: "چەند پڕۆژە و گۆرانیی نوێم ئامادەیە و لە ماوەی داھاتوودا بڵاویان دەکەمەوە".

basnews
Top