نامۆ: لەمەودا تێکست و ئاوازی گۆرانی بە ھەندێک گۆرانیبێژ نادەم
لەمبارەیەوە نامۆ ڕایگەیاند: "بڕیارم داوە لەمەودا تێکست و ئاوازی گۆرانی بە ھەندێک لەو گۆرانیبێژانە نەدەم، کە پێشووتر پێم داون، چونکە ئەوان وەفایان بۆ من نەبووە، ھەر بۆیە ئەگەر لە بەرامبەر تێکست و ئاوازێک 10 ھەزار دۆلاری ئەمریکیشم پێ بدەن، ھەر پێیان نادەم".
ئەم گۆرانیبێژە تێکست و ئاوازی گۆرانی بە چەندین گۆرانیبێژی گەنج داوە، وە لە ئێستادا خەریکی تۆمارکردنی گۆرانییە بۆ گۆرانیبێژانی دیکە، دەشڵێت: "چەند پڕۆژە و گۆرانیی نوێم ئامادەیە و لە ماوەی داھاتوودا بڵاویان دەکەمەوە".
basnews