مەدیحە یوسرا كۆچی دوایی كرد

مەدیحە یوسرا كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 30/5/2018 (مەدیحە یوسرا)ی ئەكتەر و هونەرمەندی میسری لە تەمەنی 97 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو تووشی نەخۆشی بووەوە و كێشەی تەندرووستی لە ئێسك و جومگەكانی درووست بوو و هەروەها تووشی جەڵتە بوویەوە, بە درێژایی ئەم ماوەیە لە ژێر چاودێری پزیشكان بوو و تا ئەم دواییەش كە چارەسەری سروشتی بۆ ئەنجام ئەدرا بەڵام گیانی بەرگەی نەرگرت و ماڵئاوایی لە میسر و جیهانی هونەری فیلم و سینەما كرد .

مەدیحە یوسرا ناسراو بە ئەسمەرەكەی نیل ناوی ڕاستەقینەی (هنومة حبيب خليل)ە لە ساڵی 1940 دەستی كرد بە كاری هونەری, یەكەم كاری بریتی بوو لە فیلمی (ممنوع الحب) كە بە بەشداری میوزیكژەنی ناودار (محمد عبدالوهاب) بوو , دوایین كاری لە بواری فیلم و سینەما بریتی بوو لە فیلمی (الارهابي) كە تێیدا لەگەڵ عادل ئیمام ڕۆڵی گێڕا لە ساڵی 1994, وە دوایین كاری تەلەفزیۆنی بریتی بوو لە زنجیرە درامای (هوانم جاردن ستي) كە بەشی یەكەمی سالێ 1997 بەرهەم هێنرا, ئەم ناودارە لە زۆر فیلم ڕۆڵی سەرەكی گێڕاوە و توانی پەنجەمۆری خۆی لە مێژووی سینەمای میسری بە جێبهێڵێت .
Top