لانە زەنگەنە گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
لانە لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، زانیاری لەبارەی گۆرانییەکەی بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، کە ھێمن حەمید، تێکستی گۆرانییەکەی نووسیوە و ئاگرین دلشاد ئاوازی بۆ ئامادە کردووە، ھەروەھا گۆرانییەکە لە ستۆدیۆی ھەڵکەوت زاھیر، لە ھەولێر تۆمار کراوە.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەوەی گۆرانییەکە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ یاخود تەنیا بەشێوەی دەنگ بڵاو دەکاتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە گۆرانییەکە بەشێوەی کلیپ بڵاو بکرێتەوە .