ئەدیل بەشداری لە فیملێكی نوێدا دەكات

ئەدیل بەشداری لە فیملێكی نوێدا دەكات
خانمە ئەستێرەی بەریتانی و جیهان ئەدیل خۆی ئامادە دەكات بۆ قۆناغێكی نوێی ژیانی هونەرییەوە ئەویش بواری نواندنە، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەیە كە هەندێك دەرهێنەر و بەهەمهێنەر باش بزانن كەوا ئەدیل نەك تەنیا لە بواری گۆرانی وتندا سەركەوتوو نییە، بەڵكو دەتوانێت لە نواندیشدا سەركەوتوو دەبێت.
بڕیار وایە ئەدیل بەشداری بكات لە فیبمی (ئۆلیڤەر تویست) كە سیناریۆكەی لە رۆمانێكی نووسەری ناسراوی جیهانی چارلز دیكنز وەرگیراوە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1837، لەم فیلمەدا ئەدیل رۆڵی نانسی دەبینێت. لەم بارەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆمپانیای دیزنی بە رۆژنامەی سەنی بەریتانی راگەیاند: مامەڵەیەكی تایبەت لەگەڵ ئەیلدا ناكرێت، چونكە بەرهەمهێنەرەكە دەیەوێ كەسانی گونجاو بێنە ناو فیلمەكە، هەروەها فیلمەكە رووبەڕووی چەندین گرفت بۆتەوە و ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێن ئەوان ناتوانن لە كارەكانی وێنەگرتنی فیلمەكە بەردەوام بن.
فیلمەكە باس لە كوڕێكی بێ دایك و باوك دەكات بە ناوی (ئۆلیڤەر تویست)، لەسەر شەقامەكانی كەسێك دەناسێت بە ناوی (دودجر) كە لە نێو شەقامەكاندا خەریكی دزی و رووتانەوەی خەڵكە دواتر پەیوەندیی دەكات بە خانەوادەیەك كە چەند كوڕێك پێكهاتووە ومەشقیان وەرگرتووە سەبارەت بە دزین. دواتر چاوی نە نانسی دەكەوێ ئەمەی لەم رێگایەدا كە وای لێدەكات دەست لەم كارە خراپانە رزگاری دەكات و یارمەتیشی دەدات.
Top