بۆ یەكەم جار ئەلبۆمێكی گۆرانی لە ئەمریكا بووە پڕ فرۆشتنین

بۆ یەكەم جار ئەلبۆمێكی گۆرانی لە ئەمریكا بووە پڕ فرۆشتنین
ئەلبۆمێكی گۆرانی گروپی (bts)ی كۆریای باشوور, بووە پڕ فرۆشتنین ئەلبۆمی گۆرانی لە ئەمریكا , ئەم گروپە پێك هاتوون لە حەوت كەس كە توانیویانە ژمارەی پێوانەیی بشكێنن و بە پێشی ئەلبۆمە گۆرانییەكانی تر بكەون .

ئەلبۆمی (Love Yoursel: Tear)ی ئەم گروپە حەوت كەسییە كە تەنها بە زمانی كۆری تۆمار كراوە, ژمارەی پێوانەیی شكاند لە ڕووی بینین و داونلۆد و فرۆشتنەوە, هەر لە ماوەی یەك هەفتەدا لە 24/5/2018 ڕاگەیەندرا كە ئەم ئەلبۆمە گۆرانییە 135 هەزار كۆپی لێ فرۆشرا, ئەمەش وایكرد كە گۆرانیبێژ پۆست مالۆن ببێتەوە بە ژمارە دووەم .

لە بەر ئەوەی هەوادارێكی زۆریان هەیە و توانیویانە بە گۆرانی و دانسەكانیان كۆنسێرتەكانیان ڕازاوە بكەن و بە هەزاران كەس كۆبكەنەوە بۆیە نازناوی (سوپا)یان لە خۆیان ناوە, ئەم بەهرەمەندانە توانییان لە ساڵی 2013 ئەم گروپە حەوت كەسییە درووست بكەن و هەوادارێكی زۆر لە دەوری خۆییان كۆ بكەنمەوە, تاكو ئێستا توانیویانە بە گۆرانییەكانیان كە بە زمانی كۆری و یابانی تۆماریان كردوون 10 ملیۆن بینەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆبكەنەوە .

شایەنی باسە بەرهەمە گۆرانییەكانی (ئەلڤس برسلی) بە درێژایی ماوەی 40 ساڵ لە لوتكە ماوەتەوە لە ڕووی كۆ كردنەوەی داهات, كە ساڵی 2016 توانی 27 ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە .
Top