نەشتەرگەری جوانكاری مریەم ئوزیرلی ناشیرین كردووە
مریەمیش لەلای خۆیەوە ژمارەیەك وێنەیەكی خۆی لەگەڵ ئەستێرە سینەمایی جیهانی بڵاوكردەوە كە لە میانەی فیستیڤاڵی (كان) چاوی پێیان كەوتبوو، بەڵام وەك خۆی دەڵێ نزیكترین و گرنگترینیان ئەو وێنەیە بووە كە لەگەڵ ئینریكی ئەگلیساسی ئەستێرەی ناسراوی ئیسپانی گرتوویەتی، لە كۆتایی ئاهەنگێكیش كە ئینریكی سازی كردبوو، لەبەردەم هەزاران هەواداری خۆی لەسەر شانۆ ماچی كرد.
هەوادارانی مریەم دەربارەی شێوەی ئێستای روخساری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بێزاری خۆیان دەربڕی و پێیانوایە كە جوانییە سروشتییەكەی خۆی لە دەستداوە بە هۆی بۆتۆكس، ئەمەش وایكردووە كە بە تەمەن گەورەتر دەربكەوێت و هەندێكی تریان دوو وێنە مریەمیان بڵاو كردبۆوە، یەكیان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری، ئەویتریش دوای نەشتەرگەری بۆ ئەوەی جیاوازییەكەی نێوانیان بە باشی دەربكەوێت.
بەر لە مریەم، خانمە ئەكتەری توركی (نۆرگول ئەشلیشای) ئەویش نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجام دابوو، بەڵام ئەنجامەكانی نەرێنی بوون، مریەم بە راشكاوانە رایگەیاند كەوا هیچ كاتێك پەشیمان نییە لەو كارە و ئەگەر پێویستە بكات ئەوا بێ دوودڵی ئەنجامی دەدات.