سۆنام باسی مانگی هەنگوینیی خۆی دەكات
لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە یەكەم جارە دوای چوونە نێو قەفەسی زێڕینەوە بەشداریی تێدا بكات، سۆنام باسی چەند لایەنێكی ژیانی تایبەتی خۆی كرد لەوانەش مانگی هەنگوینی و گوتی: بۆ من مانگی هەنگوینی زۆر گرنگ نییە وەك خەڵكانێك باسی دەكەن، پێموایە مانگی هەنگوینی دەبێ ئەو كاتە ساز بكرێت كە هەردوو لا زۆر بە باشی یەكتری بناسن و شارەزای یەكتری بن لە زۆر رووەوە، چونكە ئەو كات دەتوانن لە مانگی هەنگوینیدا كاتێكی زۆر خۆش بەسەر بەرن.
سۆنام هەروەها دەڵێت: من و ئەناندا ماوەیەكی زۆرە یەكتری دەناسین، پێویستە كاتێكی زۆرتر بۆ مانگی هەنگوینی تەرخان بكەن، ئەمەش بە هۆی كەمی كاتەوە بۆ ئێمە زۆر زەحمەتە لە ئێستادا ئەو كارە ئەنجام بدەین، بەڵام هەر كاتێك دەرفەتمان هەبێت ئەوا مانگی هەنگوینی بەشێوەیەكی جیاواز و سەرنجڕاكێش ئەنجامی دەدەین و هەر لە ئێستاوە پلان دادەنێین بۆ ئەوەی ناوازە دەگمەن بێت.
دوای تەواوبوونی فیستیڤاڵی كانی سینەمایی، سۆنام دەستی كردووە بە پڕوپاگەندە بۆ فیلمە نوێیەكەی كە بەناوی (فیردی ویدنج) كە لە پاڵ خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد كارینا كاپور بەشداریی تێدا دەكات.