سه‌حه‌ر و موسلیم سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی ئه‌لبوومێكی گۆرانیین

سه‌حه‌ر و موسلیم سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی ئه‌لبوومێكی گۆرانیین
گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " سه‌حه‌ر جه‌لیل " ناسراو به‌ سه‌رحه‌ر زیبایی ، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌ن " موسلیم عه‌لی پوور " گۆرانیی " به‌هاره‌" ی به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرده‌وه‌, لەم بارەیەوە سه‌حه‌ر زیبایی ئاشكرایده‌كات، كە جگه‌ له‌ كلیپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی به‌هاره‌ ، لە ئێستادا له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند " موسلیم " كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی ده‌كه‌ن .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ پیشتر ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری دیكه‌ی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند " موسلیم " دا هه‌بووه‌ ، به‌ڵام گۆرانی " به‌هاره‌ " تاكه‌ به‌رهه‌مه‌ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ، له‌ ساڵی 2016 له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ گورجستان و له‌ هه‌ولێر به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ل "موسلیم " كۆنسێرتیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ساڵی 2018 له‌ شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌ .
Top