سامان عومەر کۆنسێرت ساز دەکات

سامان عومەر کۆنسێرت ساز دەکات
سامان عومەر،هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد، بە مەبەستی سازکردنی زنجیرەیەک ئاھەنگ و کۆنسێرتی جەماوەری گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، سامان نوێترین پڕۆژەی ھونەریی خۆی ئاشکرا کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێستا گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانییە، دەشڵێت: "بەم زوانە زنجیرەیەک ئاھەنگ و کۆنسێرت لە شارە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان ساز دەکەم".

ئەو گۆرانیبێژە چەند ساڵێکە لە فیلەندا دەژی، زیاتر خەریکی ئاھەنگ و کۆنسێرتی جەماوەرییە.

سامان عومەر، برای کامەران و نەریمان عومەرە، کە ھەرسێکیان لە بواری ھونەریدا کار دەکەن، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانین.

basnews
Top